فیلمی سینه‌مایی "وتاری پادشا" له ده‌رهێنانی "تۆم هوپێر" له رێگای كاندید بوونی بۆ حه‌وت خه‌ڵاتی "گۆلدێن گلۆب"، له پله‌ی یه‌كه‌می كاندیده‌كانی ئه‌و خه‌ڵاته‌یه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی "بی. بی. سی"، فیلمی سینه‌مایی "وتاری پادشا" له حه‌وت بوار له‌وانه‌ش باشترین فیلم، باشترین ئه‌كته‌ری یه‌كه‌می پیاو و باشترین ئه‌كته‌ری دووه‌می ئافره‌ت بۆ خه‌ڵاتی "گۆلدێن گلۆب" كاندید كراوه.
دوو فیلمی "Fighter" و "كه‌ناڵی كۆمه‌ڵایه‌تی" له شه‌ش بوار له‌وانه‌ش خه‌ڵاتی باشترین فیلم كاندید كراون.
فیلمه‌كانی "Black Swan" له ده‌رهێنانی "دارێن ئارنۆفێسكی" و "ده‌ستپێك" له ده‌رهێنانی "كریستۆفێر نۆلان" له به‌شی باشترین فیلمی دراما كاندید كراون.
له به‌شی باشترین ئه‌كته‌رانی یه‌كه‌می پیاوی فیلمی دراما هه‌ر یه‌ك له ئه‌كته‌ران "كۆلین فرێس"، "جێس ئایزێنبێرگ"، "جیمز فرانكۆ"، "رایان گاسلینگ" و "مارك والبێرگ" بۆ ئه‌و خه‌ڵاته كاندید كراون.
له به‌شی باشترین ئه‌كته‌رانی یه‌كه‌می ئافره‌تی فیلمی دراماش هه‌ر یه‌ك له ئه‌كته‌ران "نیكۆل كیدمه‌ن"، "هالی بری"، "جنیفێر لۆرێنس"، "ناتالی پۆرتمه‌ن" و "میشێل ویلیامز" بۆ ئه‌و خه‌ڵاته كاندید كراون.
فیلمه‌كانی "ئالیس له وڵاتی سه‌رسۆرهێنه‌ر"، "گه‌شتیار"، "سور"، "بێرلێسك" و "بارودۆخی منداڵان باشه" له به‌شی باشترین فیلمی موزیكی و كۆمیدیا كاندید كراون.
"جۆنی دێپ" ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی له دوو فیلمی "ئالیس" و "گه‌شتیار" بۆ خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاوی فیلمی موزیكی و كۆمیدیا كاندید كراوه. له ئه‌كته‌رانی كاندید كراوی دیكه ده‌توانین ئاماژه به "كه‌یڤین سپه‌یسی"، "جیك جیلنێهال" و "پۆل جاماتی" بده‌ین.
له ئه‌كته‌رانی كاندید كراوی ئافره‌تی ئه‌و به‌شه‌ش ده‌توانین ئاماژه به "ئه‌نجلینا جولی"، "ئانت بنینگ"، "ئان هاتاوی"، "ئێما ستۆن" و "جولیان مۆر" بده‌ین.
زه‌نجیره‌كانی "ئێمپراتوری" به‌رهه‌می "مارتین سكۆرسیزی"، "هاوسه‌ری باش"، "پیاوانی شێت" و "دكێستێر" له به‌شی باشترین زه‌نجیره‌ی ته‌له‌فزیونی كاندید كراون.
براوه‌كانی ئه‌و خه‌ڵاته مانگێك به‌ر له رێورِه‌سمی ئۆسكار له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی راگه‌یاندنه ده‌ره‌كییه‌كانی هۆلیوود راده‌گه‌یه‌ندرێن. شه‌ست و هه‌شته‌مین خولی خه‌ڵاته‌كانی گۆلدێن گلۆب رۆژی (16)ی كانوونی دووه‌می (2011) له شاری لۆس ئه‌نجلێس به‌رِێوه ده‌چێت و "رێكی جرۆیز" پێشكه‌شكاری ئه‌و رێورِه‌سمه ده‌بێت .

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق