"به‌همه‌ن قوبادی" ده‌رهێنه‌ری ناوداری كورد رایگه‌یاند، هیوایه‌ك به ناونیشانی "سینه‌ما كوردی" هاتووته ئاراوه و له هه‌مان كاتیش‌دا ئاماژه‌ی به ئه‌گه‌ری مه‌رگی سینه‌مای ئێران دا. "به‌همه‌ن قوبادی" ده‌رهێنه‌ری ناوداری كورد له وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌رِی "رادیۆ فه‌ردا" سه‌باره‌ت به نوێترین پرۆژه‌ی سینه‌مایی خۆی، ئاماژه‌ی به ده‌ستپێكردنی كاره سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ نوێترین پرۆژه‌ی خۆی له یۆنان دا و له هه‌مان كاتدا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌و راستییه كرد كه به‌رده‌وام بوونی له سه‌ر فیلمسازی له ئێران كارێكی دژواره. "به‌همه‌ن قوبادی" كه میوانی فیستیڤاڵی "تۆرینۆ" له ئیتالیایه له‌و وتوێژه‌دا سه‌باره‌ت به بارودۆخی سینه‌مای ئێران گوتی: "كه‌سانێك له سوپا، ئێستا ره‌وتی سینه‌مای ئێرانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و خه‌ریكن ئه‌و سینه‌مایه به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ش به شێوازێكه كه ئاماژه به ئه‌گه‌ری مه‌رگی سینه‌مای ئێران ده‌درێت". ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند: "به داخه‌وه ئه‌وانه‌ی له بواری سینه‌ما له ئێران كار ده‌كه‌ن، به جۆرێك به سیسته‌می كۆماری ئیسلامی، وه‌زاره‌تی ئێتلاعات و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئه‌و وڵاته گرێدراون". "به‌همه‌ن قوبادی" له‌باره‌ی سینه‌مای كوردستان گوتی: "هیوایه‌ك به ناونیشانی "سینه‌مای كوردی" هاتووته ئاراوه و راگه‌یه‌ندراوه كه جووڵانه‌وه‌یه‌كی پاڵپشتی كردن له هه‌ولێر دێته ئاراوه كه به‌نیازی ئه‌وه‌یه پاڵپشتی له سینه‌مای كوردی بكات". ئه‌و راشیگه‌یاند: "ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه جه‌خت له سه‌ر به‌رهه‌مه هاوبه‌شه‌كانی سینه‌مای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و باشووری كوردستان ده‌كات و له‌و كه‌سانه‌ش كه له‌و بواره‌دا چالاكن ده‌توانین ئاماژه به نێچیرڤان بارزانی بده‌ین". "قوبادی" له كۆتایی قسه‌كانیدا راشیگه‌یاند: "بنیادێكمان له ئه‌لمانیا دامه‌زراندووه كه به‌نیازه ساڵانه كاری به‌رهه‌مهێنان بۆ سێ یان چوار فیلم ئه‌نجام بدات". جێی ئاماژه‌یه، له چوارچێوه‌ی فیستیڤاڵی فیلمی تۆرینۆی ئیتالیا سه‌ره‌رِای نمایشكردنی ژماره‌یه‌ك له به‌رهه‌مه‌كانی "به‌همه‌ن قوبادی"، رێورِه‌سمێك بۆ رێزگرتن له‌و ده‌رهێنه‌ره به‌رِێوه‌چوو. |
12.15.2010
به‌همه‌ن قوبادی: له هه‌ولێر پاڵپشتی له سینه‌مای كوردی ده‌كرێت
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق